کوردستانی

حكومه‌تى هه‌رێم فێڵ له‌ شه‌یتانيش ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم فێڵ له‌ شه‌یتانيش ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تى هه‌رێم ناوى ئه‌و كه‌سانه‌شى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ وازیان هێناوه‌ ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه‌ له‌ لیستى مووچه‌.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "لەلیستی موچەی مانگی حه‌وتی هێزە ئەمنییەکان ئەوانەی وازیانهێناوەو داخڵی هروب بوون و لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیراوە، ناویان خراوەتەوە لیستەکەوه‌".

وتوشیه‌تى "تێیاندایە ئێستە لەحەشدی شەعبییە کەچی ناوی لەلیستی پێشمەرگە داخڵکراوەتەوە، ئێستە ئەزانن بۆ ته‌وتین ناکەن".

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شكردوه "ئەمانە وازناهێنن لەوەی 32 ساڵە فێری بوون، هەر بۆیە ئامادەنین لەبانکی حکومی ته‌وتین بکەن تاکو ئەم گەندەڵیانەیان هەر بەردەوام بێت، پێشمەرگەی حەقیقی بووە بەقوربانی ئەم بندیوارو ناڕاستیانەی کە قەت دەستبەرداری نابن، ئەمانە فێڵ لەشەیتانیش دەکەن".

Qaiwan
Qaiwan