کوردستانی
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئهمڕۆ و سبهی بڵاوكرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
کەشناسی ههرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێرى داهاتوو بڵاوكردهوه و پلهى گهرماى ناوچهكانى ههرێمى گوردستانیشى خستووهتهڕوو".
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگهیاندووه "ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ".
ئاماژهى بهوهشكردووه "سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچەی باشووری هەرێم".
روونیشیكردووهتهوه "پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوی ئەمرۆ. خێرایى با مامناوەند دەبێت".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 42
سلێمانی: 38
دهۆک: 41
کەرکوک: 43
هەڵەبجە: 41
زاخۆ: 42
سۆران: 37
حاجی ئۆمەران: 24
گەرمیان: 46
پ ح ع