کوردستانی

سۆران عومه‌ر هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆران عومه‌ر هه‌موو شتێكى ئاشكراكرد

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم داهات ناداته‌وه‌ به‌ به‌غدا، ته‌وتین ناكات و نه‌وتیش راده‌ست ناكات.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق بڵاویكرده‌وه‌ "هێزی ئەمنی دوای وردبینی لەلایەن چاودێری دارایی تێبینی زۆری لەسەرە، بەڵام وەک لیستی مووچە کەمترین ناوی هێزی ئەمنی خراوەتە بەردەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "خانەنشینی بەلیستی پێشوو ودێت چونکە پێویستە لیژنەکەی دروستکراوە کارەکانی ئەنجام بدات بۆ چۆنێتی هاتاکردنی خانەنشینی و چارەسەری پارەی سندوقی خانەنشینی".

وتوشیه‌تى "هەرێم وەک ئەوەی لەیاسای بودجەو بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە داهات رادەست ناکات تەوتینیش ناکات نەوتیش نادات، عیراقیش نەوتێکی ناوێ بەو گرێبەستە خراپانەی کە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم کۆمپانیای بیانی دەیبات".

ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو "هەموو ئەمانە گرفتە بەردەوامەکانن ئەگەر هەرێم ئامادەی چارەسەریان نەبێت، نازانم پرسی مووچە بەرەو کوێ دەبات، بۆیە پێویستە لەبری تەکلیف بۆ مووچە ته‌وتینى موچە بکەن چارەسەری کێشەی دەساڵەی موچە بکەن".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە