کوردستانی

رێبوار ته‌ها یه‌كه‌م بڕیاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌ركوك دا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێبوار ته‌ها یه‌كه‌م بڕیاری له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌ركوك دا

مه‌ودا میدیا-

له‌ دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ چوارشه‌ممه‌، رێبوار ته‌ها، پارێزگارى نوێى كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربوو له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م بڕیارى له‌به‌رژه‌وه‌ندى شاره‌كه‌ ده‌ركرد.

رێبوار ته‌ها، پارێزگارى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ ئیدارییه‌كانى شاره‌كه‌ كۆبووه‌وه‌ و پێى راگه‌یاندن "ده‌ست بكه‌ن به‌ كارو خزمه‌تكردنى خه‌ڵك و شاره‌كه‌ش".

هه‌روه‌ها له‌به‌رانبه‌ر پیشى شاره‌كه‌ فه‌رمانى پێكردن "هه‌رچى زووه‌ ده‌ست بكرێت به‌ پاككردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌ له‌ خۆڵ و پیسى و له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا پاكبكرێته‌وه‌".

هه‌ر دوینێ له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى، رێبوار ته‌ها، پارێزگارى كه‌ركوك، بڕیارى خانه‌نشینكردنى راكان جبوورى، پارێزگارى پێشووى كه‌ركوك به‌ وه‌كاله‌ت دا.

ع
Qaiwan
Qaiwan