کوردستانی

سلێمانی.. پلان بۆ دوای 48 کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ دادەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی.. پلان بۆ دوای 48 کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ دادەنرێت
مەودا میدیا-

لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکاری کردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانی دوای 48 کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ و سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکانیش دەڵێت شێوازی کارکردنی مارکێت و نانەواو سەمونخانەکان لەئەگەری کردنەوەیان شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان لەبەرچاو دەگیرێت، 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 5 نیسانی 2020 کۆبوونەوەی لیژنەھاوبەشەکان و ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی و کۆمپانیای خۆراک لە قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ رۆژانی دوای کۆتایی ھێنانی 48 کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ بەڕێوەچوو.

لەشکر حەمید, سەرۆکی  لیژنەھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "پلانێکی نوێیان داناوەو  ئامادەسازی تەواو کراوە بۆ شێوازی کارکردنی کۆمپانیاکانی خۆراک و کردنەوەی نانەوا و فڕنی سەموون و مارکێت و گۆشت فرۆش و میوەفرۆشەکان و عەلوەی سلێمانی و بەگشتی ڕێکخستنی ژیانی هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دوای ٤۸ کاتژمێری قەدەغەی ھاتووچۆ".
 
سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکان وتیشی "لەئەگەری کردنەوەی ئەو شوێنانە شێوازی کارکردنیان جیاواز دەبێت و بەتەواوی پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەبەرچاو دەگیرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان