ئابووری

زانیاریی له‌باره‌ى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى سه‌ربازی

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی له‌باره‌ى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینى سه‌ربازی
مه‌ودا میدیا-

جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى خانه‌نشینى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ مانگه‌كانى داهاتوو مووچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى هاوتا ده‌كرێت.

فەتحوڵا سوسێیی، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی به‌ مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "رێوشوێنی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان کاتی زۆری پێویستە و لەپێناو دروستنەبوونی جیاوازی لە مووچە بڕیاردراوە ئەم مانگە مووچە وەک پێشتر دابەشبکرێت".

وتیشى "بڕیاردراوە پاش هەڵسەنگاندن لە مانگەکانی داهاتوودا مووچەی خانەنشینان هاوتا بکەین، هاوکات بە هاوتاکردنی مووچەکانیان زۆرینەی دەماڵەی پلە تایبەتەکان نامێنن".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئەوانەی مووچەکانیان لە 500 هەزار کەمترە لە هاوتاکردنی مووچە سوودمەند دەبن، ئەوانەی مووچەکانیان لە ملیۆنێک كه‌مترە 300 هەزار دیناری دیکەیان بۆ زیاد دەکرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان