کوردستانی

لەسەر لێدوانێكی مەلا بەختیار روونكردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر لێدوانێكی مەلا بەختیار روونكردنەوە دەدرێت


مەودا میدیا-
بێرون باڕۆیی، كوڕی شەهید هیوا باڕۆیی، سەبارەت بە لێدوانێكی مەلا بەختیار كە باسی خێزانەكەیانی كردووە، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت "بەشێك لە قسەكانی هیچ بنەمایەكی راستی نییە".

دەقی روونكردنەوەكە وەك خۆی: 

دوێنێ ٦/٩/٢٠٢٤ پارچە ڤیدیۆیەكی كاك مەلا بەختیار بڵاو كرایەوە كە تێیدا باس لە دوو رووداو دەكات، 
یەكەم، لە ساڵی ١٩٧٧ سەردانی ماڵی ئێمەی كردووە لە گوندی باڕۆیی شەهیدان و خزمەت كراون. 
دووەم، باسی ئەوەی كردوە كە ئێمە پێنج مانگ كرێ خانوو قەرزارین.

بەڵێ ئێمە هەم بە گیان وە هەم بە ماڵ خزمەتێكی زۆری هێزی پێشمەرگەی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان-مان كردوە  هەر لە دروستبوونی مەفرەزە سەرەتاییەكانەوە، وە كۆمەڵێكی زۆر لە پێشمەرگە دێرینەكان و خەڵكی ناوچەی بازیان گەواهی ئەو راستییەمان بۆ دەدەن، بەڵام ئێمە هەرگیز كرێچی نەبووین وە هەموو كات خانووی خۆمان هەبووە، وە ئەو بەشەی لێدوانەكەی كاك مەلا بەختیار هیچ بنەمایەكی نییە.

ئێمە حەوت منداڵ بە درێژایی ئەنفالكردنی هیوا باڕۆیی باوكم، بە عیزەتی نەفسی گەورەیی دایكم ( رووناك عەول) پەروەردە كراوین وە لە ئێستادا ئەم بابەتە وەك ئامڕازێك لە ململانێكاندا بەكار هێنراوە بۆ جوڵاندنی سۆزی خەڵك. 

ئێمە رێزمان هەیە بۆ خەبات و ماندووبوونی كاك مەلا بەختیار كە یەكێك بووە لە هاوڕێ بەوەفاكانی باوكم كە چەند جارێك هەواڵپرسی وە سەردانی كردووین بۆ ماڵەوە. وە داواكارین لە جەنابیان كە یان روونكردنەوەی زیاتر بدات یاخود بابەتەكە راست بكاتەوە بۆ رای گشتی.

لەگەڵ ڕێز و سڵاوم دا
بێرون كوڕی شەهید هیوا باڕۆیی
٧/٩/٢٠٢٤

Qaiwan
Qaiwan