کوردستانی

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: ئەم حکومەتە بەمەبەست سزای سیاسی دێگەڵە و ئەو ناوچەیە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: ئەم حکومەتە بەمەبەست سزای سیاسی دێگەڵە و ئەو ناوچەیە دەدات

مه‌ودا میدیا-

سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە هاوکات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبەیە رایگەیاند "بەشێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەست سزای خەڵکی سنووری دێگەڵە دەدەن"، ئاماژەی بەوەشکردووە کەوا "پێویستە پێکەوە ئەو دۆخە نەخوازراوە چاکبکەنەوە".

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی ئەیلوولی 2024، لە میانەی بەسەرکردنەوەی خەڵکی ناوچەی دێگەڵە رایگەیاند "بەداخەوە ئەم حکومەتە بەمەبەست سزای سیاسی دێگەڵە و ئەو ناوچەیە دەدات، دەبێت هەموومان هیمەت بکەین و ئەم دۆخە چاک بکەین".

دواتر شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەردانی ناوبازاڕی دێگەڵەی کرد و لەنزیکەوە لەدۆخی کاسبکاران و دانیشتووانی ناوچەکەی پرسی و وتی "ئێوە خاوەنی مێژوویه‌كن و هەموومان شانازیتان پێوە دەکەین".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان