کوردستانی

له‌ باره‌ى رۆژى ده‌نگدانه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ باره‌ى رۆژى ده‌نگدانه‌وه‌ چه‌ند بڕیارێك ده‌ركرا

مه‌ودا میدیا-

لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چەند بڕیارێکی ده‌ر كرد و رایده‌گه‌یه‌نێت "بردنە ژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ بنکە و وێستگەکانی دەنگدان قەدەغەیە".

لە نووسراوێکیدا لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌1ى تشرینى یه‌كه‌م، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ "بردنەژوورەوەی کامێرا و مۆبایل بۆ بنکە و وێستگەکانی دەنگدان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی قەدەغەیە".

راشیگه‌یاندووه‌ "لە رۆژی هەڵبژاردن هاتوچۆ لەنێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش ئاسایی دەبێت و فڕۆکەخانە، دەروازە نێودەوڵەتییەکان و بازگەی نێوان شارەکان کراوە دەبن".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "هەموو میکانیزمێک بۆ هەڵبژاردنێکی ئازادانەی روون و بێگەرد دەگیرێتەبەر".


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan