ئابووری

راوێژکاری سەرۆکى حكومه‌ت ده‌ڵێت "پارە لەبەردەستدا نییە" و هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


راوێژکاری سەرۆکى حكومه‌ت ده‌ڵێت "پارە لەبەردەستدا نییە" و هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

راوێژکاری سەرۆکى حكومه‌تی هەرێم باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر عیراق ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى بۆ ته‌واوكارى مووچه‌ى مانگى هه‌شت پێِویسته‌ نه‌نێرێت، هه‌رێم ناتوانێت ئه‌و كورتهێنانه‌ى هه‌یه‌ پڕ بكاته‌وه‌، چونكه‌ ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم داهاتی نەوتیی نەماوە و له‌ 50%ى داهاتی ناوخۆشی بۆ بەغدا دەنێرێت، بۆ پارەی لەبەردەستدا نییە.

رێباز حەملان، راوێژکاری سەرۆکى حكومه‌تى هەرێم، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وتى "هه‌رچه‌نده‌ ده‌بوو له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى رابردوودا پاره‌ى ته‌واوكار بۆ مووچه‌ى مانگی هه‌شت بنێردرایه‌، بەڵام تاوه‌كو ئێستا نەنێردراوه‌ و هیوادارن ئەمڕۆ بنێردرێت".

راشیگه‌یاند "وه‌زاره‌تى دارایی عیراق هه‌ندێك تێبینى نارددووه‌ له‌ باره‌ى لیستى مووچه‌ى مانگى نۆش، به‌ڵام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى هەموو مانگێک عەلاوەی و تەرفیعاتی وەزارەته‌كان هەیە، بۆیه‌ لیستی مووچەى هیچ مانگێک وەک مانگێکی تر نابێت، كه‌چى دەڵێن، دەبێت کوردستان مووچەی مانگی دوو بکەنە بنەمای دابەشکردنی مووچە".

راوێژکاری ىسه‌رۆكى حكومه‌ت، وتیشى "ئه‌و قسانه‌ى به‌غدا بیانووگرتنە بۆ دواخستنی مووچە، وه‌ ئێستا كه‌ 243 ملیار دینار نه‌نێردراوه‌، بڕێکی زۆره‌ لە داهاتی هەرێمی کوردستان، چونكه‌ هەرێم ناتوانێت قەرەبووی ئەو بڕە بکاتەوە".

زیاتر وتى "هه‌رێمى كوردستان له‌ ئێستادا داهاتی نەوتی نەماوە، و %50 داهاتە ناوخۆیەکەشى دەنێرێت بۆ بەغداد، بۆیە هیچی لە بەردەستدا نییە".

 پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan