ئابووری

به‌شه‌خۆراك و ئارد دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شه‌خۆراك و ئارد دابه‌شده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستكراوه‌ به‌ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت و ئاردى مانگى هه‌شت.

نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌ ئێستادا به‌شه‌خۆراكى مانگى حه‌وت و ئاردى مانگى هه‌شت لاى بریكاره‌كانه‌ و هاوڵاتییان ده‌توانن بچن وه‌ریانبگرن".

وتیشى "له‌ دواى ئه‌و دوو به‌شه‌خۆراكه‌، ئاماده‌كاریی بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگى هه‌شت و ئاردى مانگى نۆ كراوه‌ و مادده‌كانى هاتوون".

بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌شه‌خۆراكى مانگى هه‌شت، ماش بۆ به‌شه‌خۆراك زیادبكرێت و مانگانه‌ بدرێت به‌ هاوڵاتییان.


Qaiwan
Qaiwan