کوردستانی
جارێكى تر ئیفرازى سێى هه‌ولێر شكایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، جارێكى تر بۆرى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ئیفرازى سێى هه‌ولێر شكایه‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران ماڵ بێ ئاو ده‌بن.
ئه‌میر سه‌ردار، هاوڵاتیی هه‌ولێر به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆرى ئیفرازى سێى هه‌ولێر شكاوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران ماڵ بێ ئاو ده‌بن كه به‌شێكى زۆرى هه‌ولێر ده‌كات".
وتیشى "له دوو هه‌فته‌ى رابردوو چه‌واشه‌كاریی زۆر كرا كه چیتر گرفتى شكانى بۆرى ئیفرازى سێ چاره‌سه‌ر كراوه و چیتر گرفت دروستانبێته‌وه، به‌ڵاَم ئه‌وه‌تا جارێكى تر شكاوه‌ته‌وه و خه‌ڵك ده‌بێ به‌ناچاریی ئاو بكڕن".
ساڵانه چه‌ندینجار بۆرى ئیفرازى سێ ده‌شكێت و به‌هۆیه‌وه به‌شێكى هه‌ولێر بێ ئاو ده‌بن.
ع