ئابووری

چینێكى گه‌وره‌ى مووچه‌خۆران هه‌ڵوێستى نوێیان له‌ سه‌ر "هه‌ژمارى من" ئاشكرا ده‌كه‌ن

مەودا میدیا - سلێمانی |


چینێكى گه‌وره‌ى مووچه‌خۆران هه‌ڵوێستى نوێیان له‌ سه‌ر "هه‌ژمارى من" ئاشكرا ده‌كه‌ن

مه‌ودا میدیا-

ره‌تكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) له‌ لایه‌ن بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نشتیمانیی كوردستان، كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت و چینێكى گه‌وره‌ى مووچه‌خۆران پشتیوانیی خۆیان ده‌رده‌بڕن و به‌ بڕیارێكى مێژویی ناوى ده‌به‌ن".

لە راگەیەندراوێکدا لقی سلێمانی یەكێتیی فەرمانبەرانی كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ "،پشتیوانیی خۆمان بۆ بڕیارە مێژووییەكەی سەرۆك بافڵ بۆ رەتكردنەوەی پرۆژەی (هەژماری من) دەردەبڕین".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "پشتیوانیی خۆمان بۆ تەوتینکردنی مووچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی عیراق (رەشید و رافیدەین و تی بی ئای) بە پێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵیی دووپاتدەکەینەوە".

یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌ران، ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌ "بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، بڕیارێکی مێژووییە و پاراستنی ماف و شایستەداراییەکانی مووچەخۆران و کۆتایی هێنانە بە دواکەوتنی مووچە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال