ئابووری

وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی 15 وەزارەت دابەشدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی هەرێم مووچەی 15 وەزارەت دابەشدەکات

 مەودا میدیا-

بەپێی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی هەرێم 15 وەزارەت و ئەنجومەن مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن.
 
ئەمڕۆ رێکەوتی 7-10-2024 وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند '' چەند وەزارەتێک مووچەی مانگی ئاب وەردەگرن وەک وەزارەتەکانی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلاندانان، هاوکات لەگەڵ کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان''.

بە پێی خشتەی وەزارەت، سبەی سێشەممە ئەو وەزارەتانەی کە ماون مووچە وەردەگرن.

لەوچوارچێوەیەشدا د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند ''ناردنی پارەی پێویست بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی 9 نەنێردراوە وا بڕیارە دوای ئەوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب تەواو بوو، خشتەی پێداچوونەوە بنێردرێتەوە بەغداد''.

م.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان