ئابووری
كاتى خه‌رجكردنى ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆ له لایه‌ن به‌غداوه ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق له سه‌ر خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه ماوه بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات، رەزامەندیدا و پێشبینى ده‌كرێت، ئەمڕۆ پارەکە له لایه‌ن به‌غداوه بنێردرێت.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكردووه "دێنێ رۆژی یەکشەممە له كاتى ئێواره‌كه‌یدا وەزارەته‌كه لە سەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆى ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم بە ھێزی پێشمەرگەشەوە ئیمزای كردووه".
راشیگه‌یاندووه "پێشبینى ده‌كرێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه ئەمرۆ بخرێتە سەر هه‌ژمارى بانكیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان".
ئه‌مه له كاتێكدایه، دارایی ھەرێم رایگه‌یاندووه "پاش ئه‌وه‌ى به‌غدا مووچەی مانگی نۆى ھێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مانگەکانی ئەمساڵدا رایگرتبوون، خەرجکرد، راستەوخۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ ده‌ستپێده‌كه‌ن".
پ ح ع