ئابووری
گرووپە چەکدارەکانی شیعە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی دەڵێت ''گرووپە چەکدارەکانی شیعە خواستیان لەسەر کڕینی دۆلار زۆربووە و ئەوەش هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی نرخی دۆلار''.
ئەمڕۆ دووشەممە جەبار گۆران، وتەبێژی ئاڵوگۆڕی بازاڕی دراو لە سلێمانی رایگەیاند ''بێجگە لە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیادبوونێکی بەرچاوی خواست بۆ دۆلار لە بازاڕەکاندا دروستبووە و ئەویش بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری لێکەوتووەتەوە''.
روونیشیکردەوە ''نازانرێت هۆکار چییە کە گرووپە چەکدارەکان خواستیان لەسەر دۆلار زیادیکردووە، هاوکات بازرگانەکان بە مەبەستی پشێوی دروستکردن لە بازاڕەکاندا خواستیان بۆ کڕینی دۆلار زیاد بووە، بە مەبەستی ئەوەی نرخی دۆلار بەرز ببێتەوە و بیفرۆشنەوە و قازانج بکەن''.

م.ن