ئابووری

وەزارەتی بازرگانی عیراق: هیچ قەیرانێك كار لە نرخی ئارد ناكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی بازرگانی عیراق: هیچ قەیرانێك كار لە نرخی ئارد ناكات
مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانی عیراق، هاوڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە كە هیچ بارودۆخێک  و قەیرانێک ناتوانێت کار لە نرخی ئارد بکات، هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌شی ساڵێك گه‌نمی هه‌یه.

حه‌یده‌ر نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بۆ بازرگانی دانه‌وێڵه له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق رایدەگەیەنێت ''زیاتر له‌ پێنج ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نمیان عه‌مباركردووه‌ و هیچ قه‌یرانێكی جیهانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی ئارد نابێت''.

ئەوەشی خستەڕوو ''هەرچەند بڕێک گەنم هەڵگیراون، وا بڕیارە له‌ مانگی چواری ساڵی داهاتوودا زیاتر له‌ دوو ملیۆن تۆن گه‌نم  عه‌مبار بكه‌ن''.

ئاماژەی بەوەشکرد ''هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌شی ساڵێك گه‌نمی هه‌یه روودانی هیچ رووداوێک لە جیهاندا کاریگەری دروست ناکات لەسەر گرانبوونی نرخی گەنم''.

ئەمە لەكاتێكدایە، بە هۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا بەردەوام نرخی گەنم و دانەوێڵە بەرز و نزم دەبێت.

م.ن

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان