ئابووری
دارایی هەرێم له بارهى مووچهى مانگى نۆ راگهیهندراوێكى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی دارایی هەرێم له بارهى مووچهى مانگى نۆ راگهیهندراوێكى بڵاوكردهوه و رایدهگهیهنێت "بڕى ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول ئامادهیه كورتهێنانى ههیه و چاوەڕوانن لەنزیکترین کاتدا گوژمەی تەواوکاری بۆ مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵەوە خەرجبکرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە بكهن"
راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە:
دوای سەردانی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان، لەدوو ھەفتەی ڕابردوودا بۆ شاری بەغداد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچە چارەسەر کرا و بڕیاردرا بەخەرجکردنی ھەموو ئەو لێبڕینانەی لەلیستی مووچەی مانگەکانی ڕابردوو ڕاگیرابوون.
١- ڕۆژی دوو شەممە ( ٢٠٢٤/١٠/٧ ) بڕی (٣٢٩،٣٩٢،٠٠٠،٠٠٠) سێسەد و بیست و نۆ ملیار و سێسەد و نەوەد و دوو ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی ئەیلولی ھێزە ئەمنییەکان خرایە سەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
٢- بڕی تەمویلی ماوە لە بەردەستی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان دوای پڕکردنەوەی کورتھێنانی مووچەی مانگی ئاب بریتییە لە ( ٣٦١،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سێسەد و شەست و یەک ملیار دینار.
٣- کۆی گشتی ئەو پارەیەی ئێستا لە بەردەست وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستانە بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول بریتییە لە ( ٦٩٠،٣٩٢،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەد و نەوەد ملیار و سێ سەدو نەوەدو دوو ملیۆن دینار بەوەش نزیکەی( ٣٠٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) سێسەد و پێنج ملیار دینار کورتھێنان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول ھەیە.
٤- لەسەر بنەمای ئەو بەڵێن و لێکتێگەیشتنانەی لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بە شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان دراوە لەم چەند ڕۆژەدا سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێت کە لە مووچەی مانگەکانی ڕابردوو بڕدرابوو، تا بتوانرێت کورتھێنانی مووچەی مانگی ئەیلولی پێ پڕ بکرێتەوە.
٥- لەمانگی تەمووزەوە کە مووچەی خانەنشینانی ھەرێم ھاوتای عێراق کراوە، ئەو تەمویلەی کە بۆ مووچەی خانەنشینان زیاد بووە و بڕەکەی مانگانە نزیکەی ( ٤٥،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) چل و پێنج ملیار دینارە و سەرجەمی لە داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان دابین کراوە، سەرەڕای پێکھێنانی لیژنەی ھاوبەش لە نێوان ھەرێم و بەغداد و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە بەڵام ھێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ھیچ تەمویلێک بۆ ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان خەرج نەکراوە.
٦- زیاتر لە مانگێکە نووسراوی گواستنەوەی پارە لە بڕگەی تەرخانکراوی خەرجی بەکاربردنەوە بۆ بڕگەی تەرخانکراوی چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشین لەپشکی ھەرێمی کوردستان لەوەزارەتی دارایی عێراقە تا بتوانرێت تەرخانکراوی دارایی بۆ ھاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان دەستەبەر بکرێت، بەڵام ھێشتا لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە کاری لەسەر نەکراوە.
وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری چاوەڕوانین لەنزیکترین کاتدا گوژمەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خەرج بکرێت بۆ ئەوەی راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بکەین.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان.
٢٠٢٤/١٠/٨
پ ح ع