ئابووری

پرۆسه‌ى ته‌وتین له‌ سلێمانى ده‌ستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆسه‌ى ته‌وتین له‌ سلێمانى ده‌ستیپێكرد
مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى كشتوكاڵى سلێمانى ده‌ستیكرد به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆسه‌ى ته‌وتین و به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارییه‌كه‌شى رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ لیستێكى دیاریكراودا زانیاریی مووچه‌خۆر تۆمار ده‌كه‌ن و ده‌بێت تاوه‌كو 15ى ئه‌م مانگه‌ بنێردرێت بۆ بانكه‌ عیراقییه‌كان و كارى له‌سه‌ر بكرێت".

دانا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى كشتوكاڵى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "له‌دواى په‌یامى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى كه‌ پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من)ى ره‌تكرده‌وه‌، خۆشبه‌ختانه‌ دیوانى پارێزگاى سلێمانى ئاگادارى كردنه‌وه‌ كه‌ ده‌ست بكه‌ن به‌ پرۆسه‌ى ته‌وتینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، كه‌ ئه‌ویش لیستێكى دیاریكراوه‌ و تێیدا داواى زانیاریی مووچه‌خۆر ده‌كات".

وتیشى "ده‌بێت سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان پڕبكرێته‌وه‌ و دواجار به‌ نووسراو ئاڕاسته‌ى دیوانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ده‌كرێت و دواتر ده‌نێردرێت بۆ بانكى (تی بی ئاى) و له‌وێشه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو بانكى (ره‌شید و رافیده‌ین) و پرۆسه‌ى ته‌وتینه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و رێكارانه‌ پێویستى به‌وه‌ نییه‌ ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بكرێت، دانا عه‌لى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدڕاڵیی ده‌توانرێت لێره‌وه‌ لیسته‌كه‌ بنێردرێت بۆ بانك و ناچێته‌ وه‌زاره‌تى دارایى و پێویستیشه‌ تاوه‌كو 15ى ئه‌م مانگه‌، لیست و زانیارییه‌كان بنێردرێت و كارى له‌سه‌ر بكرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان