ئابووری
له مهرزێكى سلێمانى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل دهكرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
قائیمقامى قهزاى پاوه رایگهیاند، بڕیار وایه تا مانگێكى تر هاتوچۆى ئۆتۆمبێل له مهرزى شۆشمێى ئێران بكرێتهوه.
عەلیڕەزا حەیدەری، قائیمقامی پاوە رایگەیاند "لەسەر راسپاردەی قائیمقامی ھەڵەبجە، له دیوانى قائیمقامیهت کۆبووینەوە و باسمان لەو کێشانە کرد کە لە نێوان ھەردوولادا ھەیە، لە بواری بازرگانی و ھاتوچۆی ھاوڵاتییان، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەرییان بکەین".
باسى لهوهشكرد "تا مانگی داھاتوو کێشەیە هاتوچۆى ئۆتۆمبێل له مهرزهكه چارەسەر دەکرێت و ھاوڵاتییانی ھەردوو وڵات دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە ناو خاکی وڵاتی دراوسێوە".
لاى خۆیهوه نوخشە ناسح قائیمقامی ھەڵەبجە رایگهیاند "تێچووى بردنى ئۆتۆمبێل له مهرزهكهوه ھەمان ئەو رێکار و تێچووەیە کە لە دەروازەکانی دیکەدا ھەیە و ھیچ جیاوازییەکی نییە".
ع