ئابووری
لە سلێمانی تەوتینی مووچە دەستیپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دەستیانکردووە بە تەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەران و هەژماری من رەتدەکەنەوە.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "دەستیانکردووە بەتەوتین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەژماری من رەتدەکەنەوە".
وتیشی "چەند کارمەندێکی کەم لە فەرمانگەکەیان هەژماری منیان پڕکردووەتەوە، بەڵام دوای بڕیارەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ راگرتنی هەژماری من پرۆژەکە وەستاوە".
باسی لەوەشکرد "ئەو چەند فەرمانبەرە کەمەش کە پڕیان کردوە هەڵیانوەشاندووەتەوە و ئەوانیش تەوتین دەکەن".
پێش چەند رۆژێک بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی دەستیان بە تەوتینی مووچە کرد.
ع