ئابووری

سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەى ئه‌م توێژه‌ دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەى ئه‌م توێژه‌ دابەشدەکرێت
مه‌ودا میدیا-

وەزارەتى دارایى هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕیار دراوه‌ بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 و لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەشدەکرێت".

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگه‌یاندووه‌ "وەزیری دارایی بڕیاریدا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70، ئەوەش لەسەر بنەمای گفتوگۆ و رێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نووسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو " پێویستە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70، رەوانەی بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەندکردنی دۆسیەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێن".

وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری تەمویلی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 کراوە و لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکانیان دابەشدەکرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان