ئابووری

فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى 10 به‌ شێوازى ته‌وتین وه‌رده‌گرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانبه‌ران مووچه‌ى مانگى 10 به‌ شێوازى ته‌وتین وه‌رده‌گرن
مه‌ودا میدیا-

له‌ پاش ئه‌وه‌ى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى نشتیمانى كوردستان رایگه‌یاند "پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) مه‌كه‌ن و بڕۆن ته‌وتین بكه‌ن"، له‌ ئێستادا هه‌ندێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌ستى به‌ پرۆسه‌كه‌ كردووه‌ و فه‌رمانبه‌رانیش پێشوازى لێده‌كه‌ن.

له‌ باره‌ى پێشوازى كردنى فه‌رمانبه‌ران له‌ بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى یه‌كێتى و جێبه‌جێكردنى ته‌وتین، دانا عه‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى ژمێریارى له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كشتوكاڵى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "پرۆسه‌ى ته‌وتین پێویستى به‌ فه‌رمانبه‌ر نییه‌ ئه‌گه‌رچى پێشیان وتوون هاوكارتان ده‌بین، به‌پێچه‌وانه‌ى پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) كه‌ پێشتر فۆڕمه‌كه‌یان ده‌دا به‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ خۆی زانیارییه‌كان پڕبكاته‌وه‌".

وتیشى "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌رى فه‌رمانبه‌ران دژى ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بوون تاوه‌كو یه‌كێك فۆڕه‌مه‌كه‌ى پڕ ده‌كرده‌وه‌ 50 كه‌س پڕى نه‌ده‌كرده‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ته‌واوى زانیارییه‌كانى فه‌رمانبه‌ران له‌ پرۆسه‌ى ته‌وتینه‌كه‌دا تۆمار ده‌كرێن و پێشبینى ده‌كه‌ن مووچه‌ى مانگى 10، به‌ شێوازى ته‌وتین وه‌ربگرن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان