ئابووری
نه‌رمین مه‌عروف: به‌غدا هه‌ژمارى منى قه‌بوڵ نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌تا ئێستا به‌غدا هه‌ژمارى منى قه‌بوڵ نییه و ده‌بێت ته‌وتین بكرێت.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژەی هەژماری منی دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی عیراق ئەم هەژمارەی قبوڵنەكردووە".
ئاماژەی بەوەشكردووە" حكومەتی عیراق ئامادە نییە پارەی خۆی بخاتە سەر حسابی بانكی ئەهلی و دەبێت بانكەكە حكومی بێت، چونكە حكومەتی عیراق بەپێی رێكارە یاسایی و ژمێریارییەكان پارەی خۆی ناخانە بانكی ئەهلییەوە، بەڵكو دەیخاتە بانكی حكومیەوەو ئەو بڕە پارەیەی وەك مووچە دێت بۆ هەژمارێكی دەنێرێت كەسەر بە حكومەت بێت".
ئەوەش لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە لەلایەن سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستانەوە هەڵمەتێك دژی پرۆژەی هەژماری من دەستپێكردووە هاوكات دوێنێش لە چەند فەرمانگەیەكی سنوری سلێمانی فۆڕمی تایبەت بە پڕكردنەوەی بانكی TBI ی تایبەت بە تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران دراوە بە فەرمانبەران.
ع