ئابووری

پێش ئه‌م كاته‌ مووچه‌ى مانگى نۆ دابه‌شده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێش ئه‌م كاته‌ مووچه‌ى مانگى نۆ دابه‌شده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند رۆژى داهاتوو و پێش به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن مووچه‌ى مانگى نۆ دابه‌شبكرێت.

به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌ و سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكردووه‌، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ له‌ چەند رۆژی داهاتودا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "لیستى دابەشكردنی مووچە ئامادەكراوە و پێشبینى دەكرێت بەر لە به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، ده‌ست به‌ دابەشكردنی مووچە بكرێت".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، لە ئێستادا بڕی 995 ملیار و392 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مانگی نۆ له‌ به‌رده‌ستدایه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان