ئابووری
بڕێكى دیكه‌ى پاره بۆ ئه‌م توێژ خه‌رجده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "حکومەتی عیراق بڕیاری خەرجکردنی بڕێكى دیکەی پارەى بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمى كوردستان داوه و له ماوه‌ى سێ رۆژدا پاره‌كه‌یان پێده‌گات و به سه‌ر جووتیاراندا دابه‌شیده‌كه‌ن".
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە مه‌ودا میدیای راگەیاند "حکومەتی عیراق بڕیاری خەرجکردنی بڕێكى دیکەی پارەى بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێم داوه، کە بڕى 20 ملیار دیناری بۆ جووتیارانى سنوورى سلێمانییه".
وتیشى "سبه‌ینێ رۆژى یه‌كشه‌ممه چه‌كه‌كه‌یان پێده‌گات و ده‌یبه‌ن بۆ بانكى هه‌رێم، بانكه‌كه‌ش ده‌ینێرێت بۆ به‌غدا و پاشان ته‌مویلى پاره‌كه‌یان بۆ ده‌كرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر به‌غدا زوو وه‌ڵام بداته‌وه و گرفتێك نه‌یه‌ته پێش، له ماوه‌ى سێ رۆژدا پاره‌كه‌یان پێده‌گات و به سه‌ر جووتیاراندا دابه‌شیده‌كه‌ن".
ئه‌مه له كاتێكدایه، حکومەتی عیراق له كۆى 590 ملیار دینار پاره‌ى گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا 225 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە.
پ ح ع