ئابووری

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی ئه‌م شارانه‌ سه‌رقاڵى ئاماده‌كارین بۆ ته‌وتین

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كانی ئه‌م شارانه‌ سه‌رقاڵى ئاماده‌كارین بۆ ته‌وتین
مه‌ودا میدیا-

له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى به‌بانكیكردنى مووچه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌كانى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌كانى راپه‌رین و گه‌رمیان به‌رده‌وامن له‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان تاوه‌كو ئه‌و رۆسه‌یه‌ به‌ زووی جێبه‌جێبكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "زۆربه‌ى زۆرى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان له‌ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانى راپه‌رین و گه‌رمیان لیستی ته‌وتینى مووچه‌یان پێگه‌شتووه‌".

وتیشى " هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستیان پێكردووه‌ و سه‌رقاڵى ئاماده‌كارین".

هاوكات، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عیراقیش ئاشكرایكردووه‌ " تیمەکانی یەکێتییان لە بەغداد راسپاردووە رێکارەکان بۆ بەبانکیکردنی موچە لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە بگرنەبەر".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "ئەگەر پڕۆژەی (ھەژماری من) بەردەوام بێت، دەتوانرێت بۆ وەستاندنی لە دادگای فیدڕاڵیی سکاڵا تۆماربکرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان