ئابووری
له شه‌ش مانگدا زیاتر له ملیۆنێك هاوڵاتیی و ئۆتۆمبێل له مه‌رزى باشماخ هاتوچۆیان كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسى چاودێری گومرگەکانی کوردستان رایگه‌یاند، له ماوه‌ى شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به سه‌دان هه‌زار گه‌شتیار له مه‌رزه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هاتوچۆیان كردووه.
فەرامەرز ئومێدیی، به‌رپرسى چاودیّرى گومرگه‌كانى كوردستان رایگەیاند "له‌و شه‌ش مانگه‌دا 861 هەزار و 938 گه‌شتیارى ئێرانی و بیانی لە رێگەی مه‌رزه‌كانى باشماخ و سەیرانبەندی بانەوە هاتوچۆیان کردووە".
باس له‌وه‌شكراوه "لەو رێژەیە 432 هەزار و 519 گه‌شتیار هاتوونەتە ناو خاکی ئێران و 429 هەزار و 419 گه‌شتیار چونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "رێژەكه به‌شێوه‌ى به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ى چونه‌ته ناو خاكى ئێران له سه‌دا 24 به‌رزبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له سه‌دا 14 بۆ ئه‌وه‌ى چوونه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان".
هه‌روه‌ها "لەو ماوەیەدا 24 هەزار و 530 ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و 183 هەزار و 296 لۆریی هەڵگری کاڵا لە سنووریی باشماخەوە هاتووچۆیان کردووە".
ع