ئابووری

حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور داواى مووچه‌ى مانگى 10 ده‌كات بۆ مانگى نۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور داواى مووچه‌ى مانگى 10 ده‌كات بۆ مانگى نۆ

مه‌ودا میدیا-

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داواى له‌ به‌غدا كردووه‌ پاره‌ى مانگى ده‌یان بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى پێ دابه‌ش بكه‌ن.

به‌پێى زانیارییه‌ تایبه‌ته‌كانى مه‌ودا میدیا "هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایی عیراق ته‌واوى پاره‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌، له‌ ئێستادا زیاتر له‌ تریلیۆنێك دینار له‌به‌رده‌ستى حكومه‌تى هه‌رێمه‌ بۆ مووچه‌ى مانگى نۆ".

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ به‌و پاره‌یه‌ مووچه‌ دابه‌ش بكات و داواى كردووه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى 10 بۆ هه‌رێم بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى پێ دابه‌ش بكات".

ئه‌وه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى ده‌یكات به‌ته‌واوى سته‌مكردن و برسیكردن و خواردنى مافى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌وپێیه‌ بێت له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى یه‌ك مانگى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌خوات.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان