ئابووری
ئه‌مه‌ریكا دۆلارێكى زۆر بۆ بانكى ناوه‌ندیی عیراق ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا بڕیاریداوه بڕێكى زۆر دۆلارى كاش بۆ بانكى ناوه‌ندیی عیراق بنێرێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راویّژكارى ئابوورى سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌ى ئه‌مه‌ریكا و بانكى ناوه‌ندیی عیراق رێككه‌وتوون ئه‌مه‌ریكا دۆلارێكى زۆر بۆ هه‌رێم بنێرێت".
وتیشى "بڕى ئه‌و دۆلاره‌ى كه بڕیاره بۆ عیراق بنێردرێت زیاتر له 5 ملیار دۆلاره و به‌شێوه‌ى كاش ره‌وانه ده‌كرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "هاتنى ئه‌و دۆلاره كاشه بۆ عیراق راسته‌وخۆ نرخى دۆلار به‌شێوه‌ى به‌رچاو داده‌به‌زێنێت و ئه‌و سزایه‌ى كه خرابووه سه‌ر بانكى ناوه‌ندیی نامێنێت و بانكى ناوه‌ندیی دۆلارى زیاتر ده‌خاته بازاڕ و نرخى دۆلار زۆر داده‌به‌زێت".
ع