ئابووری
نرخى مریشكى زیندوو گران ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەرپرسی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، ساڵانە بەردەوام یەک لە دوای یەک كێشه و زیان بۆ کەرتی پەلەوەر دووبارە دەبێتەوە تاوانەکەشی لە ئەستۆی حكومه‌تى هەرێمی کوردستانە.
نازم عەبدوڵا بەرپرسی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگه‌یاند "حكومه‌تى هه‌رێم هیچ پلانێکی نییه بۆ کەرتی پەلەوەر، لە کاتێکادا خۆی باش دەزانێت ئەم کەرتە ئاسایشی خۆراکی کوردستانە و پایەکی گرنگی ئابووریە لە هەرێمدا".
باسی لەوەشکرد "هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک دەگەڕێتەوە بۆ گرانبوونی تەنی عەلەف بەبڕی 50 هەزار دینار، هه‌روه‌ها رێگەی هەناردەکردنی ىەغدامان لێگیراوە و بەردەوامیش مریشکی بەستووی تورکی دێتە وڵاتەوە، ئەمەش وایکردووە بەرهەمی ناوخۆ ساغ نەبێتەوە".
وتیشی "بەهۆی ئەوەی مریشکەکانمان نەخۆش کەوتون نرخەکەی 200 بۆ 300 دیناری دەچێتە سەر".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئیَِستا نرخى یه‌ك كیلۆ مریشى زیندوو له بازاڕه‌كان به 3 هه‌زار دیناره.
ع