تەندروستی
تەندروستیی سلێمانى ده‌كه‌وێته حاڵه‌تى ئاماده‌باشییه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
تەندروستیی سلێمانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ده‌نگدانى گشتى له سبه‌ینێدا چه‌ند رێكارێك ده‌گرێته‌به‌ر و رایده‌گه‌یه‌نێت "تاوه‌كو كۆتایی هاتنى پرۆسه‌كه تیمه‌كانیان له ئاماده‌باشییه ده‌بن"، ده‌شڵێت "لەکاتی روودانی هەر رووداوێک پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی ژمارە 122".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگه‌یاندووه "بۆ رۆژی دەنگدانی گشتی، 25 تیمیان لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە".
راشیگه‌یاندووه "سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری کراوە دەبن لە ناو شاری سلێمانی و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانسی لێدەبێت، تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی ئامادە دەبن لەناو مەڵبەندە تەندروستییە 24 کاتژمێرییە ئێشکگرەکان".
ته‌ندروستیی سلێمانى روونیشیكردووه‌ته‌وه "لەکاتی روودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستی و هەر رووداوێک دەتوانن پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی ژمارە 122".
پ ح ع