گێتی

ده‌میرتاش: پرسى كورد له‌ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌میرتاش: پرسى كورد له‌ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ رایگه‌یاند، خەڵکی تورکیا کە ئازار دەبینن لە قەیرانی ئابووری و نادادپەروەری، پێویستیان بە گفتوگۆی سازێنەر هەیە.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رێبه‌رى جه‌هه‌قه‌ رایگه‌یاند "کێشەکانی کۆمەڵگا و زەروورەتی دادپەروەری، ئاشتی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی، بۆ توركیا گرنگن".

وتیشى "خەڵکی تورکیا کە ئازار دەبینن لە قەیرانی ئابووری و نادادپەروەری، پێویستیان بە گفتوگۆی سازێنەر هەیە".

باسى له‌وه‌شكرد  بە بێ رێزدانان بۆ سەروەری یاسا لە هەموو بوارەکان، ناتوانرێت هیوامان بە ئاساییکردنەوە و کردنەوەی سیاسی هەبیت، پەرلەمانی تورکیا ئەبێ لە هەموو بڕیاردانەکان رۆڵی هەبێت و رێگاچارەی پرسەکانی وڵات لە ڕێگای سیاسەت و پەرلەمانەوە تێدەپەڕێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شاری حەیات و هەرگیز پیر نەبووم

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی