کوردستانی

وەزیری تەندروستی پەیامێک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری تەندروستی پەیامێک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی دەکات
وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من پەیامێک ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکات.

سامان بەرزنجى، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند "پێویستە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیىە گشتیىەکانی تەندروستی و پارێزگا و ئیدارەکان، کارى پێویست بۆ جێبەجێکردنى رێکارەکانى پرۆژەى (هەژمارى من) ئەنجام بدەن، و رێگری بکەن لە هەر سەرپێچییەک". 

ئەمەش لە کاتێکدایە، کارەکانی پڕۆژەی هەژماری من لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و کۆیە راگیراوە، و پڕۆژەکەش هەر لە سەرەتاوە لەلایەن مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە رەتکرایەوە و داوای (تەوتین) دەکەن.  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان