گێتی

گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین ناویان له لیستى رۆژنامه‌نوسه‌ تیرۆركراوه‌كان تۆماركرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین ناویان له لیستى رۆژنامه‌نوسه‌ تیرۆركراوه‌كان تۆماركرا

مه‌ودا میدیا

گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین كه‌ مانگی ئابی ئه‌مساڵ‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ له‌ نزیك سه‌یدسادق كرانه‌ ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستدا، ناویان لە لیستی رۆژنامەنوسه‌ تیرۆرکراوەکانی یونسکۆدا تۆمار کرا.

هه‌ردوو رۆژنامه‌نوس له‌ رۆژى ۲۳ی ئابى ئه‌مسال، له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌یدسادق بۆ هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه‌ كرانه‌ ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستدا، له‌ ئێستادا لەلایەن دامەزراوەی کولتوری، زانسی و پەروەردەیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ناویان لە لیستی رۆژنامەنوسه‌ تیرۆرکراوەکان تۆمار کرا.

لە لیستەکەدا زانیارییەکانی وەک شوێنی تیرۆرکران، ئەو دەزگا راگەیاندنەی کاریان تێداکردووە، ئاماژەی پێدراوە، سەرباری ئەوەی گوڵستان تارا و هێرۆ بەهائەدین لە ناوچەیەکی مەدەنی نشین و دوور لە شەڕ کرانە ئامانج، بەڵام لە لیستەکەدا بەوجۆرە نیشاندراوە، لە ناوچەیەک کە شەڕی تێدابێت هێرشیان کراوەتەسەر.

ئۆدری ئازۆلای رێکخەری گشتیی یونسکۆ رایگه‌یاندوه‌ "گوڵستان و هێرۆ لە کۆمپانیا چەتر پرۆدێکشن کاریان دەکرد، کاتێک بۆ بابەتێکی رۆژنامەنوسى بەڕێکەوتبوون لە رێگەی درۆنێکەوە تیرۆر کران".

ع
Qaiwan
Qaiwan