ئابووری

مامۆستایان هەنگاوێ نوێ دەگرنەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان هەنگاوێ نوێ دەگرنەبەر
مەودا میدیا-

مامۆستا عادل حەسەن، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند، "لە سنووری پارێزگای سلێمانی 80%ی قوتابخانە و خوێندنگەکان بایکۆتی دەوامیان کردووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو قوتابخانە و خوێندنگانەی کە تاوەکو ئێستا بایکۆتی دەوامیان نەکردووە، تاقیکردنەوەی نیوە وەرز ئەنجام دەدەن، بەڵام بڕیاری بایکۆت بۆ ئامادەییەکان جیاوازە و تەنها وانە بە قۆناغی 12 دەڵێنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو  "لە بەرانبەر ئەو زوڵمەی لێیان دەکرێت، هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر و جارێکی تر دەچنەوە سەر شەقامەکان و بەمنزیکانەش بە نوێنەرایەتی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران دەچنە بەغدا و داوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی و تەوتینی مووچە دەکەن".

وتیشی "رۆژی شەممە 2024/12/7، خۆپیشاندانێکی فراوان رێکدەخەن و داوا لە سەرجەم چین و توێژەکان دەکەن لە خۆپیشاندانەکەدا بەشداریی بکەن، وە هەروەها رۆژی شەممە  بڕیار لەسەر بەردەوام بوونی بایکۆتی ناوەندەکانی خوێندن دەدەن".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی 48 رۆژە حکومەتی هەرێم مووچەی دابەش نەکردووە، تاوەکو ئێستا وادەی راگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی 10ی رابردوو ئاشکرا نەکراوە، سەرەڕای ناردنی 763 ملیار دینار لە بەغداوە ، بەڵام حکومەتی هەرێم رایگەیاند کە پارەکە کورتهێنانی هەیە و ناتوانێت مووچە دابەش بکات تاوەکو بەغدا تەواوکاریی مووچە رەوانە نەکات.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan