کوردستانی
لە چوارقوڕنە ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو 2024/12/5، ژنێكی 71 ساڵان لە گوندی گردجان سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی رانیە، كە شوێنەواری ئەشكەنجە بە جەستەیەوە دیار بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "ژنەکە لەلایەن هاوسەرەكەیەوە ئەشكەنجە دراوەو بەوهۆیەوە گیانی لە دەستداوە"
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێكاری لە پزیشكی دادوەریی رانیە، تەرمەكە رادەستی کەسوکاری كراوەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر تۆمەتباری رووداوەکە بە ناوی (ا،م،ح) تەمەن 53 ساڵ، بە پێی مادەی (406) لە یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوەو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".