عیراقی

بەغدا: پێویستە رێز لە سەروەریی سوریا بگیرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا: پێویستە رێز لە سەروەریی سوریا بگیرێت
مەودا میدیا-

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق ئامادەیی بەغدا بۆ بەشداریی لە رێککەوتنی پاراستنی خاک و سەروەریی سوریا دووپاتدەکاتەوە.

رایگەیاند "پێویستە رێز لە سەروەریی سوریا بگیرێت و چارەسەری سیاسیی تاکە رێگەی کۆتاییهاتنی ئاڵۆزییەکانی سوریایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هاوکاری نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ناوچەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدیهێنانی ئارامی و سەقامگیریی لە سوریا".

ئەوەشی خستەڕوو "چارەسەری سیاسیی لە سوریا تاکە رێگەیە بۆ ئەوەی ململانییەکان و پێکدادانەکان لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan