ئابووری
کۆتا گوژمەی پارەی جووتیاران رەوانەی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 134 ملیار دینار وەک کۆتا گوژمەی پارەی گەنمی جووتیاران رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات.
وەزارەتی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند "وەزارەتی دارایی عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی 134 ملیار دیناری گەنمی جووتیاران دەربڕیوەو بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەست بە رێكارەكانی نارنی پارەكە بكرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمە کۆتا گوژمەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانە و لەگەڵ گەیشتینی پارەکە، بەسەر جووتیارانەدا دابەشی دەکەن کە تاوەکو ئێستا پارەی رادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکان وەرنەگرتووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، بۆ ساڵی 2024، بەغدا بڕی 685 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرتوەتەوە و تاوەکو ئێستا بە چەند گوژمەیەک پارەی گەنمی رەوانەی هەرێم کردووە و ئەمە کۆتا گوژمەیە.
ب ح

بیروڕا