ئابووری

سبەینێ وفدێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ وفدێکی هەرێم  سەردانی بەغدا دەکات
مەودا میدیا-

سبەینێ یەکشەممە 2024/12/15، وەفدێکی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن، داوا دەکەن وەزارەتی دارایی عیراق 270 ملیار دیناری تر بۆ مووچە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

ئامانج لە چوونی وەفدەکە بۆ بەغدا بەمەبەستی بەدواداچوونە بۆ هۆکاریی راگرتن و دواخستنی تەمویلی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.

بەپێی زانیارییەکان، وەفدەکەی هەرێم داوا لە تەیف سامی دەکەن جگە لە سێ 760 ملیار دیناری و  گواستنەوەی 430 ملیار دیناری تر، 270 ملیار دیناری تر بۆ مووچەی مانگی 12 رەوانە بکات، بۆئەوەی بتوانن مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 پێ دابەش بکەن.

وەفدەکەی هەرێم، ئامادەیی دەردەبڕن بۆ ئەوەی داهاتی ناوخۆی مانگەکانی حەوت و هەشت راستەوخۆ رادەستی بەغداد بکەن.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan