ئابووری

وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەفدی هەرێم دەچێتەوە بەغدا
مەودا میدیا-

هەفتەی داهاتوو وفدێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە و راپۆرتی کۆتایی لەبارەی تێبینییەکانی لیستی مووچەی مانگی 12 دەچنەوە بەغدا.

ئەندامێکی لیژنەی هاوبەشی وەزارەتەکانی دارایی عیراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند "راپۆرتی کۆتایی لەبارەی تێبینییەکانی لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکەن، هەوڵدەدەن تاوەکو رۆژی شەممە یان یەکشەممەی داهاتوو وەڵامی سەرجەم سەرنج و پرسیار و تێبینییەکانی بەغدا بدەنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش کۆتایی ئەمساڵ مووچەی مانگی 12 و 430 ملیار دینارەکە بنێردرێت کە پێشتر موناقەلە کرابوو و بڕیاری خەرجکردنی درابوو، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە بۆ مووچەی مانگی 12 چەند دەنێردریت".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمشەو 2024/12/18، وەزارەتی دارایی عیراق روونکردنەوەیەکی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکردەوەو رایگەیاند کە پابەندن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و مووچەی مانگەکانی 10 و 11یان رەوانەی هەرێم کردووە بەڵام حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی دواخستووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan