ئابووری
دابەشکردنی غازی ماڵان دەکرێتە کۆبۆن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاری کاکەشین،بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێر رایگەیاند "دوای سەری ساڵ دابەشکردنی غازی ماڵان دەکەنە کۆبۆن، بۆ هەر خێزانێکیش لە مانگێکدا تەنیا دوو بوتڵ غازی پێدەدرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ساڵی رابردوو لە رێگەی موختاری گەڕەکەکانەوە چاودێریی دابەشکردنی غازیان بەسەر ماڵاندا کردووە، بەشێوەیەک موختارەکان فۆڕمی خۆراکی خێزانەکانیان مۆرکردووە، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو ناتواندرێت فۆڕمی خۆراک بەکاربهێندرێت، بۆیە کۆبۆنیان دروستکردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆ دابەشکردنی غاز بە یەکسانی و بێ جیاوازیی بەسەر هاوڵاتییاندا، موختاری گەڕەکەکان ئەمساڵ کۆبۆن دروستدەکەن و غاز بەسەر خێزانەکاندا دابەشدەکەن".
وتیشی "هەر خێزانێک مانگانە دوو بتڵ غازی پێدەدرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی هەموو ماڵێک بە یەکسانی غاز وەربگرن".
ب ح

بیروڕا