ئابووری
لیژنەکانی قائیمقامیەتیی سلێمانی سەردانی عەربەت دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2024/12/23، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی سەردانی ناحییەی عەربەت-یان کرد و هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینیان بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی ناحیەکە ئەنجامدا.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لیژنەکانیان پشکنین و بەدواداچوون بۆ خواردن و خواردنەوەی ناو بازاڕ و مارکێتەکانی ناحیەی عەربەت دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیژنەکانیان بەردەوام سەردانی ناو مۆڵ و بازاڕەکانی سلێمانی دەکەن و پشکنین بۆ تەواوی کەرەستە و پێداویستییەکان دەکەن کە پەیوەندی بە ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییانەوە هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "ناحیەی عەربەت لە رووی بەڕێوەبردنەوە سەربە قائیمقامییەتی ناوەندی سلێمانییە، بۆیە پشکنین و بەدواداچوون بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان و سزادانی سەرپێچیکاران ئەرکی لیژنەکانیانە".
ب ح

بیروڕا