ئابووری
مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کاروخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە شایستەی دارایی مانگەکانی 7 و 8ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندوون لە هەوڵدان رۆژی سێشەممە یان هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 10ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، بە فەرمانی ژمارە (4142) لە 2024/8/20، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژی وەک گرێبەست، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو مامۆستانە مووچەی بە گرێبەستبوونیان پێنەدراوە.
ب ح
بیروڕا



