ئابووری
حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی بەغدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی هەرێمى کوردستان، هەموو رێکارەکانى دابەشکردنی مووچەی مانی (11)ی تەواو کردووە و چاوەڕانە سبەینێ بەغدا پارە بخاتەسەر هەژمارى وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێم.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "بۆ مووچەى مانگى (11)، چاوەڕوانن بەغدا 430 ملیار دینار بخاتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پاش گەیشتنى ئەو 430 ملیار دینارە، راستەوخۆ مووچەى مانگى (11)ی خانەنشینان و فەرمانبەران دابەشدەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "خشتەى مووچەى مانگى (11) هاوشێوەى خشتەى مانگى (10) دەبێت، ئەگەر پارە لە بەغداوە بێت، پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت".
وتیشی "کارى لیژنە تەکنیکییەکانى وەزارەتى دارایى هەرێم تایبەت بە تەرازووى پێداچوونەوە و پرسى رەوانەکردنى مووچەى مانگى 12یە و بەرەوپێشچوونى باش هەیە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، سبەینێ دەرئەنجامەکەى دەردەکەوێت".
ب ح