کوردستانی

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: پشتیوانیی له‌ هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین بۆ پاراستنى مافه‌كانى گه‌لى كورد

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: پشتیوانیی له‌ هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین بۆ پاراستنى مافه‌كانى گه‌لى كورد

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كونسوڵى گشتیی رووسیا له‌ هه‌رێمى كوردستان وتى، هەر هەوڵێک لەچوارچێوەی پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و سەقامگیریی ناوچەکە بدرێت پشتیوانیی لێدەکەین.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كیتى لەگەڵ ماکسیم رۆبین، کونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەرێمی کوردستان كۆبووه‌وه‌ و وتى "چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان و گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ سیاسەتی کارکردنی ئێمەیە، هەر هەوڵێکیش لەچوارچێوەی پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و سەقامگیریی ناوچەکە بدرێت پشتیوانیی لێدەکەین".

وتیشى "دۆخی ئەمڕۆی سووریاش پێویستی بە لێکتێگەیشتن و هاوبەشیی راستەقینە هەیە، هیوادارین هەموولایەک بەم رۆحییەتەوە هەوڵ بۆ داهاتووی وڵاتەکە و ژیانی خەڵکەکەی بدەن".

باسى له‌وه‌شكرد "گۆڕانکاریی ریشەیی لە پرۆسەی حوکمڕانی پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە و پێویستە حکومەتی داهاتوو خزمەتگوزارییەکانی بەشێوەیەکی دادپەروەرانە پێشکەش بکات و ئامانجەکەی بەهێزترکردن و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بێت نەک جیاکاری و قۆرخکردنی دەسەڵات لەپێناو بەرژەوەندییە حزبییەکاندا".

ع
Qaiwan
Qaiwan