کوردستانی
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: له هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌رى ئۆتۆمبێلى بێسه‌ره‌تا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له باره‌ى كێشه‌ى ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان پارێزگارى سلێمانى رایگه‌یاند، له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیانداین.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان بكرێت و خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت زیان نه‌كه‌ن".
وتیشى "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن و نابێت زیانه‌كه ته‌نها خه‌ڵكى هه‌ژار بیدات".
لاى خۆشیه‌وه عه‌مید ئاسۆ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند "ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كێشه‌ى ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان چاره‌سه‌ر بكرێت و خه‌ڵك زیان نه‌كه‌ن، به جۆرێك پۆلێن بكرێن و كێشه‌كه‌یان كۆتایی بێت".
له سه‌ره‌تاى مانگى كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ، لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى سلێمانى بڕیاریدا ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان بگیرێت و رێگه ناده‌ن بچنه سه‌ر شه‌قام.
ع