ئابووری
دامه‌زراندنى 53 كه‌س به شێوه‌یه‌كى نایاسایی ناڕه‌زایه‌تى سێ یەکەمەکانی لێده‌كه‌ێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى دامه‌زراندنى 53 كه‌س به شێوه‌یه‌كى نایاسایی له پەیمانگەی چۆمان ناڕه‌زایه‌تى سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگه‌کانى لێده‌كه‌وێته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن "له سه‌ر بنه‌ماى خزم خزمێنه و لایه‌نگرى حزب دامه‌زراون".
هاوبیر كه یه‌كێكه له نوێنه‌رانى سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگه‌کان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژناوانییدا به‌یاننامه‌یه‌كى خوێنده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند "بڕیارى دامه‌زراندنى 53 كه‌س له په‌یمانگه‌ى چۆمان نایاساییه و له سه‌ر بنه‌ماى خزم خزمێنه و لایه‌نگرى بۆ حزبێكى دیاریكراو دامه‌زراون و مافى ئه‌وان زه‌وت كراوه".
وتیشى "ئه‌گه‌ر بۆشایی له هه‌بوونى فه‌رمانبه‌ر هه‌یه بۆچى ئه‌و بۆشاییانه به ئه‌وانى سێ یه‌كه‌مه‌كان پڕ ناكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ؛كه‌سی شیاو بۆ شوێنى شیاو؛ ئه‌وا ئه‌وان كه‌سه شیاوه‌كه‌ن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاش ئه‌گه‌ر ئاگادارى ئه‌م دۆسیه‌یه، ده‌بێت روونكردنه‌وه بدات، ئه‌گه‌ریش ئاگادار نییه، ده‌بێت به زووترین كات لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنێت و به دواداچوون بكات".
پ ح ع

بیروڕا