ئابووری
فازیل نهبى: مووچهى مانگى 12 كۆتایی هات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بریكارى پێشووترى وهزارهتى دارایی عیراق رایگهیاند، بهغدا ناتوانێت مووچهى ساڵى رابردوو بنێرێت و له ساڵى نوێوه پاره خهرجدهكرێت.
فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عبراق رایگەیاند "لە رووی یاساییەوە وەزارەتی دارایی عیراق ناتوانێت هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بنێرێت".
وتیشى "ساڵی 2024 لای عیراق كۆتاییهاتووە و دەتوانریت ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی بدات بە پێدانی قەرز بە هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو".
ئهوهشى خستهڕوو "پێكهێنانی لیژنە بۆ بەدواداچوونی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هیچ ئەنجامێكی نابێت و وەزیری دارایی عیراق دەزانێت چی دەكات و بەداخەوە هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو نانێردرێت".
ع
بیروڕا



