کوردستانی
ئەرکێکی نوێ بۆ مامۆستایان زیادکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پهروهردهی هەرێم ئەپڵیكەیشنی ئی-هەڵسەنگاندنی لە قوتابخانەکان هاوشێوەی ئی-پەروەردە راگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا لەسنووری هەر پەروەردەیەک چەند قوتابخانەیەک دیاریکراون و سیستمەکەش سەرەتای وەزری دووەمی خوێندنی ئەمساڵ دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
نەبیل حەمەساڵح عەزیز، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "هەر مامۆستایەک لەرێی پێدانی کۆدێکەوە بەشدار دەبێت لە ئەپڵیكەیشنەكە، مامۆستایان لەسەر حەوت ئاست هەڵسەنگاندن بۆ قوتابی و خوێندكارەکانیان دەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مامۆستایان دەتوانن ئەركی ماڵەوە بۆ بەخێوكاریی قوتابی و خوێندكاران بنێرن، هەروەها كات و رۆژی تاقیكردنەوەكان دیاریبكەن و بانگهێشتی بەخێوكاری قوتابی و خوێندكارەکانیان بکەن بۆ قوتابخانە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەخێوكاران (دایک و باوکان) لە رێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە ئاگاداری نمرەكان و ئاستی خوێندكارەکانیان دەبن، بەمشێوەیەش مامۆستایان وانەكان، ئەركی ماڵەوە، خشتەی تاقیكردنەوەكانی منداڵەكەی و سەرجەم پەیامەكانی قوتابخانەی بۆ دەنێرێت".
مامۆستا نەبیل وتیشی "وەزری دووەمی خوێندنی ئەمساڵ، ئەپڵیكەیشنی ئی- هەڵسەنگاندن، دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە و لەسنووری پەروەردەی شارەزوور بۆ ئەمساڵ 10 قوتابخانە دیاریکراون و ساڵی داهاتووش تەواوی قوتابخانەکان دەگرێتەوە".
باسی لەوەشکرد "مامۆستای هەر بابەتێك دوو هەفتە جارێك هەڵسەنگاندن بۆ قوتابییەكان دەكات و ئاستەكانیان بۆ بەخێوكارەكانیان دەنێرێتەوە، بەمشێوەیە ئاستەكانی هەڵسەنگاندن بریتین لە:
1- ئاستی ئامادەبوون.
2- ئاستی چالاكیی ناوپۆل.
3- ئاستی هێنانی پێداویستییەكانی خوێندن بۆ ناوپۆل .
4- ئاستی بەئاگابوون و وریایی ناو پۆل.
5- ئاستی ڕەفتار و ئاكار .
6- ئاستی نمرە و هەڵسەنگاندن و تاقیكردنەوەكان.
7- ئاستی تەندروستی.
هەروەها ئەپڵیكەیشنەکە سێ بەشی تری گرنگ لە خۆ دەگرێت، كە بەخێوكاران (دایک و باوکان)ی قوتابی دەتوانن سوودی لێ وەربگرن کە ئەوانیش

1- دەتوانن تێكڕای نمرەی منداڵەكانیان ببینن، هەر بە خێوكارێك دەتوانێت تەنها نمرەی منداڵەكانی خۆی ببینێت
2- دەتوانن خشتەی وانەگوتنەوەی مامۆستایان ببینن و بزانن ڕۆژانە منداڵەكانیان چ وانەیەك دەخوێنن
3- دەتوانن سوود لە ڕێنمایی گشتیی خێزانی بۆ چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵەكانیان وەربگرن

ب ح